نێچیرڤان بارزانی: قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕینی 37 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیاندا، پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری 37 ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌كانى ئەنفال ده‌كه‌ينه‌وه، کە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری 37 ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌كانى ئەنفال ده‌كه‌ينه‌وه، کە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا، تیایدا زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ئافرەت و پیاوی گەلی کوردستان بوونە قوربانی، ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم ياده‌دا، بە ڕێز و شكۆدارييه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاريه‌تيی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه. پێويسته بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان و دۆزينه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاته‌كانيان بۆ نيشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید.
قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكى له یەکڕیزی و پێکەوەيى بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترى پڕ له دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلى كوردستان، ده‌كه‌ينه‌وه.