داوای قەرەبووکردنەوەی کەس و کاری کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێت

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە داوا دەکات حکوومەتی عێراق قەرەبووی کەس و کاری هەڵەبجە بکاتەوە و بەرهەمی یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بوو.
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، محەممەد حەمەسەعید، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە کوردستان24ـی راگەیاند: دوای 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجەدا ئەمڕۆ بەرهەمەکەی بە پارێزگابوونی بوو و یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکانی کورد لە بەغدا بەهەدەرنەچوو.
شاری هەڵەبجە منەتی بەسەر هەموو عێراقدا هەیە، چونکە کیمیابارانی ئەو شارە بووە هۆی لەناوچوونی ڕژێمی پێشوو.
ساڕێژکردنەوەی برینەکانی کەس و کاری هەڵەبجەییەکان قەرەبووکردنەوەییانە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و حکوومەتی عێراق قەرزداری شاری هەڵەبجەیە، چونکە میراتگری حکوومەتی پێشووە.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
شاخهوان عەبدلڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند :" وهكو پهرلهمانتار و نوێنهرانی گهل به ههموو پێكهاتهو ڕهنگهكانییهوه، ئهركێكی ئهخلاقی و شهرعی و یاساییمان لەسەرشانەو داوا لێکراوین لهلایەن گهلهكهمانەوە، بە داڕشتنی یاساو یاسا بهركارهكان رێگە لە گەڕانەوەی بهعس و بیرۆكه شۆڤێنییهكانی بگرین،
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، شوان کەلاری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە، هەموو ڕاگەیاندراوەکان دەربارەی یادی ئەنفالمان نەخوێندەوە، تەنیا بۆ ئەوەی کێشە و بیانوو دروست نەبێت.
گوتیشی: پارێزگای هەڵەبجە وەک هەر 18 پارێزگای دیکە هەڵەبجە سوودمەند دەبێت لەسەرجەم مافەکان کە حکوومەتی عێڕاق هەیەتی بەرانبەر پارێزگاکان.