تێکساس.. شـەش ئافرەت پێکەوە چوونە بۆشایی ئاسمان
لە ڕووداوێکـی دەگمەندا، لە تێکساس، شـەش ئافرەت پێکەوە چوونە بۆشایی ئاسمان.
بۆ یەکەمجـار، شەش ئافرەتی ناودار پێکەوە گەشتێکی کورتیان بۆ بۆشایی ئاسمانیان کرد، یەکێک لەوان خانمە گۆرانیبێژ، کەیتی پێری Katy.Perry بوو، گەشتەکە دووشەممە 2025/4/14 لە تێکساس دەستی پێ کرد بە کەشتیی ئاسمانیی New.Shepard کە لەلایەن کۆمپانیای Blue.Origin دروست کراوە و پەرەی پێ دەدرێت.
کۆمپانیای بلو ئۆریجین، بنکەکەی لە تێکساسە و کێبڕکی لەگەڵ سپەیس ئێکس دەکات لەبواری پشکنینەکانی بۆشایی ئاسماندا، هی جێف بەیزۆزە کە ملیاردێرێکی ئەمەریکییە و پشکێکی زۆر لە کۆمپانیای ئەمەزۆن هی ئەوە.
هەر شەش ئافرەتەکە لە گەشتەکەیاندا گەیشتنە بەرزایی 340 هەزار پێ لەڕووی دەریاوە، ئەمەش دەکاتە بەرزی نزیکەی 103 کیلۆمەتر.
بۆ زانینی پێوەرێک بۆ ئەوەی گەشتێک بە گەشتی بۆشایی ئاسمان دابنرێت، دەبێت کەشتیەکە لایەنی کەم 100 کیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرز ببێتەوە، لەو بەرزیەشدا گۆی زەوی دەردەکەوێت، ئەگەر ڕۆژیش بێت ئاسمان بەتاریکی دەردەکەوێت و کەشتییەوانەکان دەتوانن ئەستێرە بە ئاسمانەوە ببینن.
🔁 NS-31 liftoff! pic.twitter.com/NOfQebatsC
— Blue Origin (@blueorigin) April 14, 2025