یاریزانێکی مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو
ئەگەر هەیە یاری مەدرید و سیتی ئەنجام نەدرێت
K24- هەولێر:
بەهۆی تووشبوونی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەری هەیە یاری نێوان ریال مەدرید و مانجستەر سیتی نەکرێت.
ماریانۆ دیاز دوێنێ دووشەممە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتینە کرد.
ریال مەدرید لەبارەی تووشبوونی یاریزانەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ماریانۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستی باشە و رێکارەکان گیراونەتەبەر.
ئەو یاریزانە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا بەشداریی یاری یانەکەی بەرامبەر بە سیتی ناکات، ئەگەریش هەیە، یارییەکە کە بڕیارە حەوتی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هەڵبوەشێنرێتەوە.