گوهدار شێخۆ پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات بەبۆنەی بوونی بە پاڵەوانی جامی کەنداو بۆ یەکەجار لە مێژوودا، لە پەیامی پیرۆزباییەکدا دەڵێت: پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەم.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:
دل پیرۆزباهیێ ل جەماوەر و حەز ژێکەرێن یانا دهۆک یا وەرزشی و سەرۆک و دەستەیا کارگێریا یانێ دکین، ب هەلکەڤتا سەرکەڤتنا وان لسەر قادسیە یا کویتی د قارەمانییا کەنداڤی دا ل یاریگەها دهۆک یاوەرزشی. و برنا ناسناڤێ قارەمانیێ دووبارە پیرۆز بت.
گوهدار شێخۆ
سەرپەرشتێ ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ
15ـی نیسانا 2025
سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، یانەی وەرزشی دهۆک لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو، لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی دهۆک کۆتایی هات و جامەکەی بەرز کردەوە.
گۆڵەکانی دهۆک لە خولەکەکانی 66 و 93 لەلایەن سیابەند عەگید و مارلۆن دۆس سانتۆس تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی قادسییەش لە خولەکی 70 لەلایەن محەممەد سۆڵە تۆمار کرا.
ئەمەش یەکەم جارە لە مێژوودا یانەیەکی کوردی دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.