سرری سورەیا ئۆندەر هێشتا لە مەترسی دەرنەچووە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، دکتۆر چاڵڤان چیفیچی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ ڕایگەیاند، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی نەشتەرگەری بۆ کرا.

گوتیشی: ئۆندەر دوای کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو، گەیەندرایە نەخۆشخانە و دڵی وەستابوو.

ڕاشیگەیاند "بەهۆی فریاگوزارییەسەرەتاییەکانەوە ئۆندەر ، دووبارە دڵی کەوتە لێدان و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر لەنەشتەرگەریدا ماوەتەوە، هاوکات ئاماژەیان بەوەش کرد، ئۆندەر نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە کە مەترسی مردنی لە ڕادەبەدەر زۆر بووە. و ئێستاش لە ژێر چاودێری چڕی تەندروستیدایە و مەترسی لەسەر ژیانیشی بەردەوامە.

درەنگانی شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ کراوە.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment