ئومێد سەباح: ھەرێمی كوردستان ھیچ بیانووێكی بەغدای بۆ رێكنهكەوتن نەھێشتووەتەوە
بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی سیاسییه

K24 – هه‌ولێر:
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگه‌یاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو ئامادەكارییەكی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕیووە، به‌ڵام حكوومەتی عێراق ئامادە نەبووە رێكبكەوێت.
گوتیشی: كە بودجەی هه‌رێمی كوردستانیان بڕی چووینەوە بەغدا و بەروونی پێیان گوتین، ئەوە ئاراستەیەكی سیاسییە و لە دواین سات عادل عەبدولمەھدی دەیەوێت نیازی خۆی بەرامبەر هه‌رێمی كوردستان بە بڕینی بودجە دەرببڕێت.
ئومێد سه‌باح جه‌ختیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه هیچ بیانوویه‌ك بۆ عێراق نه‌هێڵراوه‌ته‌وه، به‌ڵام عێراق نه‌هاتووه‌ته پێش. داوای هه‌رچییان كردبێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا وتوومانه فه‌رموون. پێویسته له‌م چوارچێوه‌یه تێبگه‌ین، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواندووه و بیانووی بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. له یه‌كی ئهیلوول داوامان كردووه، وه‌ڵامی هه‌رێم بده‌نه‌وه، تا ئێستاش نوێنه‌ری خۆیان دیاری نه‌كردووه. له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، جارێكی دیكه به هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌غدا هاته سه‌رخه‌ت و چووین له‌گه‌ڵیان دانیشتین و گه‌یشتینه رێككه‌وتننامه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و رێككه‌وتنه، له كاتێكدابوو، كه نه‌وت به 68 دۆلار بوو، پرۆتۆكۆلمان واژوو كردووه، ئێمه ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین و 250 هه‌زار به‌رمیلیش بۆ شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان بێت، ئه‌ی خه‌ڵك به چی بژیت، بۆیه رێككه‌وتین ئێمه 250 هه‌زار به‌رمیلیان بده‌ینێ و ئه‌وانیش 900 ملیار دینارمان بده‌نێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و هاتینه‌وه سه‌ر سفر. له 16ی نیسان، به بێ هۆكاری یاسای و ده‌ستووری ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی ده‌یاننارد له 2019 و سێ مانگی یه‌كه‌می 2020 بڕییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له 19ی نیسانی 2020 چووینه به‌غدا و له‌گه‌ڵیان دانیشتین، دوای قسه‌یه‌كی زۆر به روونی پێیان وتین ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی سیاسییه.