ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانیی ناسرییە کە یەکێکیان بەرپرسە دەستگیر کران

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بڵاوی کردەوە، تیمێکی دەستەی دەستپاکی، بە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان، هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ناسرییە.
پێنجشەممە، 17ـی نیسانی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو هێزە ئەمنییەی لەگەڵ تیمەکەی دەستەی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەریان لا بووە کە بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان بۆ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەڵمەتەکەدا پێنج فەرمانبەر دەستگیر کراون کە یەکێکیان بەرپرسی پلاندانانی شارەکەیە لەگەڵ چوار فەرمانبەری ئافرەت. دەشڵێت: نۆ فەرمانبەری دیکە توانیویانە هەڵبێن، و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداگەڕانیان و دەستگیر کردنیان.