له پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ى 117 هه‌زار خێزان فۆرمى هه‌ژارییان پڕكردووه‌ته‌وه
له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه وردبینی بۆ فۆڕمه‌كان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 117 هه‌زار خێزان له سنووری پارێزگای سلێمانی فۆڕمی هه‌ژارییان پڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكاریه‌ى حكومه‌ت وه‌ربگرن، كه بڕیاره دابه‌ش بكرێت.
عومه‌ر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى به كوردستان 24 ى راگه‌یاند: پاش پێدانى ده‌رفه‌ت ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، 29ی 7ی 2020، كۆتا واده‌بوو بۆ دابه‌شكردنی فۆڕمی هه‌ژاری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی.
له‌باره‌ی ژماره‌ی خێزانه هه‌ژاره‌كان و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوتی: "له سنووری ئیداری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین، نزیكه‌ی 117 هه‌زار خێزان فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه و خۆیان وه‌ك هه‌ژار ناساندووه، له دوای جه‌ژنیش راسته‌وخۆ له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له قه‌زاكان ده‌ست به پشكنینی سه‌ره‌تایی فۆڕمه‌كان ده‌كرێت، هه‌ر خێزانێك مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بێت یان زانیاریی ناڕاستی پێشكه‌ش كردبێت به‌ركه‌نار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دواتر له رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه زانیارییه‌كان له پڕۆگرامێكی ئه‌لیكترۆنیدا داخڵ ده‌كرێن، پاش ته‌ته‌ڵه‌كردنیان له رێگه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌وه به‌ده‌ستنیشانكردنی فۆڕمی دووباره، چه‌ند باره، هه‌ڵه و كه‌م و كورتی دیكه‌ی ته‌كنیكیی وه‌ك به‌كارهێنانی یه‌ك فۆڕم بۆ زیاتر له خێزانێك، لیستی ناوه‌كان ئاماده ده‌كرێن بۆ كۆتا قۆناغ، كه بریتیه له وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی هاوكاریى".
عومه‌ر گوڵپى باسى له‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی فۆڕمێكه‌وه، ده‌ستمان به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر هه‌ژاره‌كان كردووه، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی بڕی (100هه‌زار دینار) یارمه‌تی به كاش، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌یدات به هه‌ژاران بۆ یه‌ك جار.
H.B