پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات و هیوا دەخوازێت هەر لە خۆشی و شادیدا جەژن بەسەر ببەن.

شەممە 19ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی عێراق و جیهان کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا، جەژن بەسەر ببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان."

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا ، جەژن بەسەر ببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی سەقامگیربوونئ ئاشتی و ئارامیی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.

جەژنی هەستانەوە پیرۆز بێت و هەردەم لە بەختەوەریدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment