نهخۆشی تای خوێنبەربون چییه و نیشانەكـانی چین؟
تای خوێنبەربوون بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە کریمیا دۆزرایەوە، هەربۆیە ناوی لێنرا پەتای خوێنبەربوونی کریمیا. لە ساڵی 1956 نەخۆشییەکی هاوشێوە لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات دۆزرایەوە، لە ساڵی 1969 دەرکەوت کە ڤایرۆسی کریمیا و کۆنگۆ هاوشێوەن. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، ڕێژەی مردن بەو نەخۆشییە نزیکەی 40% ـە. ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵ و میشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.