تهندروستی ههولێر: رهتیدهكهینهوه له رزگاری هیچ نهخۆشێكی كۆرۆنا به هۆی نهمانی ئۆكسجین گیانی لهدهستدابێت
روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشخانەی رزگاری

K24 – ههولێر:
د. بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له بارهی دۆخی نهخۆشخانهی رزگاری وهڵامی ئهو دهنگۆیانهی دایهوه، كه باسیان له مردنی ژمارهیهك نهخۆش به هۆی نهبوونی ئۆكسجین كرد.
له روونكردنهوهكهیدا، كه وێنهیهكی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، د. بژار موسا رایگهیاند، بە دوو شێواز ئۆکسجین دابین دەکرێت بۆ نەخۆشانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەمیان لە رێگای ئۆکسجینی مەرکەزی نەخۆشخانە و رێگای دووەم بە شێوازی بوتڵه.
گوتیشی: راستە بۆماوەیەکی کاتی ئۆکسجینی شل دواکەوتووە لە گەیشتنی، بەڵام لەهەمانکاتدا لە رێگای دووەم کە ئۆکسجینی بوتڵە بۆ تەواوی ئەوانەی پێویستیان بە ئۆکسجین بووە دابینکراوە لەناو نەخۆشخانە و لەهەمانکات تیمەکان خەریکی چارەسەرکردنی دواکەوتنی ئۆکسجینی شل بوون توانرا بەماوەیەکی کاتی کەم کێشەکە چارەسەربکرێت، بەڵام بەهۆی بەهەڵەنیشاندانی بابەتەکە لەلایەن هەندێك لە میدیاکانەوە خانەوادەی ئەم تووشبوانە کەوتوونەتە ترس و دڵەڕاوکێ هەوڵیانداوە ئۆکسجین دابینبکەن بۆ تووشبوان".
ههروهها گوتی: "رەتیدەکەینەوە هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین گیانی سپاردبێت، بۆ زانیاری هەموولایەك نەخۆشخانەی رزگاری زۆربەی ئەو حاڵەتانەی لێخەوێندراوە کەوا باری تەندروستیان باش نییە و دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە و بەردەوام پێویستیان بە چارەسەری وردی پزیشکییە".