خوێندنی زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان

هەفتەی ڕابردوو، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، 25 هەزار مامۆستای گرێبەست بە شێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێنن. وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، 25 هەزار مامۆستای گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەنیا شەش مامۆستا بۆ زمانی کوردی دادەمەزرێنرێن، پێنج مامۆستا بۆ شێوەزاری کورمانجی و مامۆستایەکی دیکەش بۆ شێوەزاری زازاکی دەبێت .