لیرەی توركی زیاتر دادەبەزێت

چوار رۆژی لەسەر یەكە داكەوتن تۆمار دەكات

K24   - ھەولێر

لە چوارچێوەی داكەوتنی قەواڵەی توركی، بەھای لیرە بەرامبەر بە دۆلار داڕمانی نوێ تۆماردەكات.

لە دوایین مامەڵەكاندا، قەواڵەی توركی گورزێكی نوێی بەركەوت و بەوھۆیەوە چوار رۆژی لەسەر یەكە لیرەی توركی داكەوتن تۆمار ده‌كات، بەجۆرێك  بەھای لیرەی توركی بەرێژەی 0.5% دابەزی و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 7 لیرە و 60 قوروش، ئەوەش نزمترین بەھایە لەوەتەی نیوەی دووه‌می مانگی ئایارەوە تا ئێستا.

ھاوكات بەگوێرەی داتا فەرمییەكان لە توركیا، بانكی ناوەندی و ھەروەھا بانكە حكوومییەكان لە سەرەتای مانگی رابردووەوە نزیكەی 110 ملیار دۆلاریان فرۆشتووە، بەو ئامانجەی ئەوەی جێگیربوون لە لیرە تۆماربكرێت.

بە بڕوای شارەزایانی ئابووری، نوێبوونەوەی فشارەكان لەسەر لیرەی توركی،  دەرخەری ئەوە راستیه‌یه‌، كە دەستێوەردانەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە شكستیھێناوە.