مهسرور بارزانی و عەدنان ئەلزورفی پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ كرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی (الوفاء)ـی عێراقی دهكات.
دووشهممه، 21ـی نیسانی 2025، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عەدنان ئەلزورفی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی (الوفاء)ـی عێراقی كرد،
به پێی ڕاگهیهنراوی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا که بڕیاره له مانگی تشرینی دووهمی ئەم ساڵ بهڕێوه بچێت.