کارمەندێکی پێشووی سی ئای ئەی: ئەدۆڵف هیتلەر، بۆ ئەرجەنتین هەڵاتووە

کارمەندێکی پێشووی سی ئای ئەی، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەڵگەی هەیە ئەدۆلف هیتلەر، لە ئەڵمانیا خۆی نەکوشتووە، لە ڕاستیدا هەڵاتووە بۆ ئەرجەنتین، لەوێ لەگەڵ شوێنکەوتووانیدا هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی ئیمپراتۆریەتە ڕووخاوەکەی نازییەکانی داوە.
بۆب بایر، کە 21 ساڵ وەک سیخوڕ بۆ سی ئای ئەی کاری کردووە، دەڵێت وەشانی فەرمی مێژوو - وای دەردەخات کە هیتلەر لە ساڵی 1945دا خۆی کوشتووە -ڕەنگە پێویستی بە پێداچوونەوە هەبێت، کاتێک بەڵگەی دەردەکەون.
چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵێک بەڵگەنامەی هاتوو لە ئەرجەنتینەوە، ئەگەری پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ئەو دەمی ئەرجەنتین و دیکتاتۆرە فاشیستەکە ئاشکرا بکەن.
بایر، کە ئێستە تەمەنی 72 ساڵە، پێی وایە ئەرشیفی ئەو نازییانەی دوای جەنگ هەڵاتوون بۆ ئەرجەنتین دەتوانن تیشک بخەنە سەر هەوڵەکانیان بۆ بنیاتنانی ڕایخی چوارەم لە ئەمەریکای باشوور، هەروەها ئاماژە بە بەشداریکردنی بەرپرسانی ئەرجەنتین لە پشتیوانیی نازییەکان و پلانەکانی سپیکردنەوەی پارە و زۆر شتی تر، بکات.
بایر، پێشبینی دەکات بەڵگەی فیزیکی یان کاغەزی هەیە کە ئاماژە بە بەشداریی حکوومەتی ئەرجەنتین دەکات لە دروستکردنی بنکەیەکی نازی لە پارێزگای میسیۆنێس (کە لە هەڵکۆڵینێکی شوێنەواریدا لە ساڵی 2015دا دۆزرایەوە)، هەروەها پشتگیریی سەرۆک خوان پێرۆن، بۆ تاقیگەیەکی پیتاندنی ئەتۆمی ساڵانی 1950، لە دوورگەیەکی دوورەدەست، کە زانایەکی نازی، سەرۆکایەتیی دەکرد .
هێشتا نازانین بەرپرسانی ئەرجەنتین کەی پلانیان هەیە ئەنجامەکان بڵاو بکەنەوە، بەڵام دەزانین کە بیرۆکەیەی هەڵهاتنی هیتلەر دەیان ساڵە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.
بایر دەڵێت ئیدارەی ئایزنهاوەر ئەگەری مانەوەی فۆهرەری لەکارلادراوی بە ڕژد وەرگرتووە.
لە بەرنامەی "ڕاوکردنی هیتلەر" کە لە کەناڵی مێژوو، لە ساڵی 2015دا، بڵاوکرایەوە، بایر و کەسانی دیکە بابەتی هەڵهاتنی هیتلەر و ڕێکخستنەوەی نازییەکان بە هاوکاریی سەرکردەکانی ئەمەریکای باشوور، خستەڕوو.