مەسرور بارزانی و بەرهەم ساڵح جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق کرد.

بە پێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .

هاوکات هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لە زووترین کاتدا کردەوە.