12 ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد
بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی پێناسەی گومرگی لەسەر ژمارەیەک وڵات، 12 ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی دۆناڵد ترەمپ تۆمار کرد.
12 ویلایەتی ئەمەریکا دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی پێناسەی گومرگی بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا، لە دادگەی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک، بە فەرمی سکاڵایان تۆمار کرد. لەنێو ئەو ویلایەتانەی سکاڵایان تۆمار کردووە، ئەریزۆنا، نیویۆرک و مینیسۆتا هەن.
١٢ ویلایەتەکە لە سکاڵاکانیان دەڵێن؛ ترەمپ بەهۆی سیاستە هەڵەکانیەوە لەبارەی پێناسەی گومرگییەوە، وڵاتی توشی ئاژاوەی ئابووری کردووە، هەروەها بڕیارەکانی بۆ سەپاندنی باج نایاسایین، پێویستە لە ڕێگەی دادگاوە ڕێگری لێ بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش ویلایەتی کالیفۆرنیاش بە هەمان شێوە لەبارەی ئەو بابەتە لە لە دادگەی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک سکاڵای لە دژی ترەمپ تۆمار کردبوو.
ڕۆژی 02ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە رێورەسمێکی تایبەتدا پێناسەی نوێی گومرگریی بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا سەپاند و بە "ڕۆژی ڕزگاریی ئەمەریکا" ناوی برد.
خشتەی پێناسەی گومرگیی ترەمپ بەسەر وڵاتاندا:
%39 لەسەر بەرهەمەکانی عێراق
%41 بۆ سەر بەرهەمەکانی سووریا.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی تورکیا.
%46 بۆ سەر بەرهەمەکانی ڤێتنام.
%34 خستە سەر بەرهەمەکانی چین.
%24 لەسەر بەرهەمەکانی ژاپۆن.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئێران.
%20 بۆ سەر بەرهەمەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.
%32 بۆ سەر بەرهەمەکانی تایوان.
%24 بۆ سەر بەرهەمەکانی ژاپۆن.
%26 بۆ سەر بەرهەمەکانی هیندستان.
%25 بۆ سەر بەرهەمەکانی کۆریای باشوور.
%36 بۆ سەر بەرهەمەکانی تایلاند.
%31 بۆ سەر بەرهەمەکانی سویسرا.
%32 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئیندۆنیزیا.
%24 بۆ سەر بەرهەمەکانی مالیزیا.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی بەریتانیا.
%37 بۆ سەر بەرهەمەکانی بەنگلادیش.
%17 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئیسرائیل.
%31 بۆ سەر بەرهەمەکانی سویسرا.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی بەرازیل.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئوسترالیا.
%29 بۆ سەر بەرهەمەکانی پاکستان.
%20 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئوردن.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئیمارات.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی میسر.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی مەغریب.
%28 بۆ سەر بەرهەمەکانی تونس.
%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی لوبنان.