نێچیرڤان بارزانی: ڕژێمی بەعس نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات
پێنجشەممە، 24-04-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 51مین ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ يادى خهمناكى ساڵیادی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ دهكهينهوه کە لە تاوانێکی دڕندانەى ڕژێمی پێشووی عێراق و له ههوڵێكى بێهودەدا بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتی شەهید بوون.
دەقی پەیامی نێچێرڤان بارزانی؛
ئەمڕۆ يادى خهمناكى ساڵیادی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ دهكهينهوه كه ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ لە تاوانێکی دڕندانەى ڕژێمی پێشووی عێراق و له ههوڵێكى بێهودەدا بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و بزووتنەوە ڕزگاریخوازييهكهى، دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتی شەهید بوون.
لەم یادەدا، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانى جوانهمهرگى زانكۆ دەکەینەوە و سهرى ڕێز و نهوازش لهبهردهم گيانى پاكياندا دادەنەوێنین. ئەم تاوانە سامناكه، لاپەڕەیەکی ترى ئازاربەخشى مێژووی کوردستان بوو، بەڵام نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات، بەڵکوو گوڕوتينى بۆ بەردەواميی خەبات و تێکۆشان لهپێناو ئازاديدا، پتهوتر کرد.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیريی تەواومان بۆ خزمهتكردنى زياترى ناوچەی پشدەر و قەڵادزێ نوێ دەکەینەوە کە هەمیشە هێمای خەباتی نیشتمانی بوون و بۆ بهرگريكردن له کوردستان، قوربانیی گەورەيان داوە. بەرپرسیاريهتيی هەموومانە به كاركردن بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی ئهوێ و کوردستان بهگشتى، ڕێز لە خهبات و قوربانیدانیان بگرین.
سڵاو له گیانی پاکی شەهیدانی زانکۆی سلێمانی و قەڵادزێ و تهواوى شههيدانى كوردستان، ياديان به خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان