مەسرور بارزانی و داواکاری گشتیی هۆڵەندا جینۆسایدەکانی دژی گەلی کوردیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە داواکاری گشتیی هۆڵەندا کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە داواکاری گشتیی هۆڵەندا کرد

پێنجشەممە، 24-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی هۆڵەندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی "سوپاسی سایمۆن مینکسی کرد کە بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسییەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان."

ئاماژە بەوەش دراوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها کار و هەوڵەکانی سایمۆن مینکس ی لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیيانی ئەو تاوانانە، بەرز نرخاند.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و هێنانەکایەی دادپەروەری کرا.