سوپای ئیتاڵیا لە پشتیوانییەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا دوای سەردانی فێرگەی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە هەولێر، بەڵێنیدا، وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی لە هاوکاریی ڕاوێژكاری و مه‌شق پێدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، فه‌ریق ڕوكن عیسا عوزێر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەگەڵ فەریق جیوفانی ماریا لانۆچی، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی بواری مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتیە ڕاوێژکارییەکان و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییە سەربازییەکان کردووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پەرەپێدانی مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتیە ڕاوێژکارییەکانی سوپای ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە و باشتركردنی هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاری، مه‌شقپێدان، ڕاهێنان و چاکسازی سه‌ربازیی.
هەروەها فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیا، به‌ڵێنیداوە له مه‌شقپێدا هاوكار ده‌بن و به‌رده‌وامی به پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ده‌ده‌ن.
سوپای ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵەتی شەڕی دژی داعش یه‌كێك بووە له وڵاتە كاریگه‌ره‌كان بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، بە تایبەت لە مەشق و پەرەپێدانی توانایی.