سوودانى و عامری جه‌خت له بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كه‌نه‌وه

سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در دووپاتیان کردەوە، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات، بۆ به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به لیستی جیاواز.
پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025، به گوێره‌ی ڕاگەیەندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوودانی و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی به‌در له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌نووكه‌یی په‌یوه‌ست به عێراق و پشتیوانیكردن له كارنامه‌ی حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه.
هاوکات هەردوولا، جەختیان لە به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له وادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە.
له ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی و عامری دووپاتیان كرده‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات، بۆ به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به لیستی جیاواز، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌و هێزانه له‌ژێر چه‌تری چوارچێوه‌دا بمێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی مێدیا عێراقییه‌كان، ناكۆكی زۆر له نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه.