خێزانێکی خەڵکی هەولێر لەسەر ڕێگەی بەغدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و قوربانی هەیە
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، شڤان جەباری ڕایگەیاند: ئوتومبێلێکی جۆری کلایزەر کە هی خێزانێکی کوردی شاری هەولێر بووە، لەسەر ڕێگەی بەغدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و قوربانی هەیە، تا ئێستا کەسوکاری ئەو خانەوادەیە بە ڕووداوەکەیان نەزانیووە.
هەینی 25ـی نیسانی 2025، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کلایزەر کە خێزانێکی کوردی هەولێری تێدا بووە، لەگەڵ بارهەڵگرێک، لەسەر ڕێگەی بەغدا پێکیان داداوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەش، خێزانەکە کە چوار کەس بونە، دایک و باوک و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە، منداڵێکی دیکەیان بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەریی بۆ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، کەسوکار و خانەوادەی ئەو خێزانە کوردە تا ئێستا بە ڕووداوەکەیان نەزانیووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ناوچەیەی ڕووداوەکەی لێی ڕوویداوە، بۆ ئەوەی بە منداڵە بریندارەکە و تەرمەکانیش بگەن.