نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایيكردن له پاپا ده‌كات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 25ی نیسانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ به‌شداری له ڕێوره‌سمى ماڵئاواييكردن له پاپاى ڤاتيكان، به‌ره‌و ڕۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان لە مادەبوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە پاپا فرانسیس نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش ده‌کات.
بڕیارە سبه‌ى شه‌ممه له ڤاتيكان، نێچیرڤان له ڕێوڕه‌سمى فهرميى ماڵئاواييكردن له پاپا فرانسيس به‌شدار ده‌بێت كه له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه، به‌شداريى تێدا ده‌کرێت.
ڤاتیكان ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ڕایگه‌یاند، شه‌ممه، 26ـی نیسان له گۆڕه‌پانی قدیس پوترس له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا 50 سه‌رۆك وڵات و 10 شا له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پا فرانسیس به‌شداریی ده‌كه‌ن.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، کاردینال کیڤن فارێل، سەرۆکی کارگێڕیی و دارایی ڤاتیکان مردنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكانی ڕاگه‌یاند.