له‌ هه‌ولێر دزێك ده‌ستگیركرا

چەند قاسەیەکی شکاندبوو و بڕێکی زۆر پارەی دزی بوو

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كەسێكی دەستگیر كرد كە ھەڵسابوو بە دزیکردن لە کۆمپانیایەکی مۆبیلیات و شکاندنی قاسە و بردنی بڕی (24500000)بیست و چوار ملیۆن و پێنچ سەد ھەزار دینار ولەگەل (2500)دۆلاری ئەمریکی .
تۆمەتبارەكە، كە ناوی (ا،ع،م)و ، خۆی دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددی (٤٤٣)لە یاسای سزادان، بەند كراوە.