کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 26-04-2025، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری قامشلۆ، بە بەشداریی زیاتر لە 400 کەس دەستی پێ کرد.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) دوو لایەنی سەرەکیی کۆنفرانسەکەن. هەر یەکە لە ئەنەکەسە و پەیەدە 130 ئەندامیان لە کۆنفرانسەکەدا دەبێت و ئەوانی دیکەش میوانانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەبن.
ئامانجی کۆنفرانسەکە ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی پارتە سیاسییەکانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە لەسەر چۆنێتی بەشداریی یەکگرتووانە لە داهاتووی سووریادا، وەکو یەک شاند و بە هەڵوێست و بۆچوونی هاوبەش.
له ههرێمی كوردستانەوە، دكتۆر حهمید دهربهندی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە بارەگای بارزانی و لە باكووری كوردستانیش، شاندێکی هاوبەشی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) و ژمارەیەک پارتی دیکە، بهشداری كۆنفرانسهكه دەکەن.