سەرۆک بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستایەتی لەگەڵ ئوردن دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کرد

شەممە 26ـی نیسانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی, پێشوازیی لە ئەحمەد سەفدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندی یاوەری کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

بارەگای بارزانی باسی لەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە.