كۆنفرانسی باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان تەواو نهكرا
بههۆی تهواونهبوونی ڕێژەی یاسایی، كۆنفرانسی باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان نهكرا.
لهو بارهوه یاسین حهمه عهلی، گوتهبێژی كۆنفرانسەکە, لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند "بههۆی تهواونهبوونی ڕێژەیی یاسایی کە تەنها 453 کەس لە کۆی زیاتر لە دوو هەزار کەس ئامادە بوون، لیژنهی سهرپهرشتیی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق, كۆنفرانسهكهی جێهێشت و كۆنفرانسهكه كۆتایی هات."
گوتەبێژی كۆنفرانسی باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان, ئاماژەی بەوەش دا "چاوهڕێی بڕیارهكانی دواتری كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق لەبارەی کۆنفرانسەکەمان دەکەین."
کۆنفرانسەکە, بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە، 26-04-2025، لە هۆڵی ئاشتی، لە شاری سلێمانی، بەڕێوە بچێت.
باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردبوو، کۆنفرانسەکە، بە سەرپەرشتیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی شەممە، 05-04-2025، باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕانیش کۆنفرانسی گشتی کرد، بەڵام نوێنەری کۆمیسیۆن ئامادەی نەبوو. ئەو باڵە، دوای کۆنفرانسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "نوێنەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەر دەستوەردانی حیزبی، بەشداری نەکردووە."