سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا دووپات دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری نەینەوا کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری نەینەوا کرد

شەممە، 26ی نیسانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دامودەزگە فەرمییەکانی پارێزگای نەینەوا و حکوومەتی هەرێم کرا.

ئاماژە بەوەش دراوە، هەر لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا کردەوە و هیوای خواست هاووڵاتیان و هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا داهاتوویەکی باشتریان هەبێت.