ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ی دا

گوته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر كراون.
شه‌ممه، 26ـی نیسانی 2025، سه‌لام عه‌بدولخالق، گوته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشیی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێک هێنراوە.
سه‌لام عه‌بدولخالق هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردووه‌تە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سەرجەمیان دەستگیر کراون."
گوته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕێکاری یاساییان بەرانبەر ده‌ستگیركراوه‌كان گرتووه‌ته‌به‌ر.