نێچیرڤان بارزانی و شای ئوردن پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی دەچێتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵلای دووەم و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانی سەردانەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵلای دووه‌م کوڕی حوسێن، شای ئوردن کۆ ده‌بێته‌وه‌ و پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment