دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران
دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.
یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، دوو گەنجی ئێزیدی بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ، خەڵکی گوندی کۆجۆ، لەدایکبووی ساڵی 2003 و عوسمان خەیلۆ خەدیدە، خەڵکی گوندی وردیە لەدایکبووی ساڵی 2007،، دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعە، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.
ئەو دوو گەنجە، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا ڕەنج و ئازارێکی زۆریان کێشاوە. دیار چاوێکی لەدەست دا، عوسمانیش بەهۆی ئەو مەشق و ڕاهێنانە توندانەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستی ڕاستی بڕاوەتەوە.
سەرەڕای ئازادکردنیان، سەدان خێزانی ئێزیدی هێشتا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئازادکردنی ئازیزانیان دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئازاد کردن و چارە کردنی ئەم قەیرانە مرۆییە.
