دەم پارتی:کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەشی کورد، هەنگاوێکی مێژوویی بوو

پیرۆزبایی سەرکەوتووی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەشی کورد, لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین.

یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکیدا رایگەیاند "کۆنفرانسی ڕۆژاڤا, کە نوێنەرانی پارتەکەمان ئامادەی بوون، نەک هەر هەنگاوێکی مێژووییە لە ڕووی بەرقەرارکردنی یەکڕیزیی نێوان کورد، بەڵکو دەرفەتێکی زۆر گرنگە بۆ دامەزراندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی دیموکراسی کە هەموو گەل و بیروباوەڕ و کەلتوورێک، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە سووریا دەژی، بتوانێت بە ناسنامە و پێگەی خۆیەوە بژی."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ نموونەی ئەو دیموکراسییە کە بە ئیرادە و هاوپەیمانیی خەڵکی نیشتیمانەکەمان دروست بووە، تاکە چارەیە، نەک ژیان و حوکمڕانی سەپێنراو.