سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی  بەشداریی ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا دەکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداریی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندای لە هەولێر کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 427ـی نیسانی 2025،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ خواستن.