پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

دەست بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلیشدا گیرا

K24 - هەولێر:

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.ص.ع) دەستگیر كرد.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارە ئۆتۆمبێلێكی لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) دزی بوو، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبوو، دواتر پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی کەمتر لە (48) کاتژمێردا دەستگیر بکات و ئۆتۆمبێلەکە و ئەو ئامێرەش کە رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی پێ گۆڕیبوو، دەستیان بەسەردا گیرا.

پۆلیس روونیكرده‌وه‌، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.

سه‌رچاوه‌: پۆلیسی هه‌ولێر

داڕشتنه‌وه‌ی: هۆشیار به‌نانی