فارس عیسا: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچە تەواو بووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت.
سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە دیلان بەرزان، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند "وردبینیی لیستی مووچە تەواو بووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە گەشت بگەڕێتەوە، ئیمزای بکات و بنێردرێت."
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژەی بەوەش دا "لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا بنێرن، بەڵام هێندەی من بزانم دەچێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."