سوید.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا 3 کەس کوژران

پۆلیسی سوید ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردندا له شارێكی باكووری پایته‌ختدا کوژراو و بریندار بوون؛ ده‌شڵێت، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بیستراوه.
سێشه‌ممه، 29ـی نیسانی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردندا له شاری ئۆبسالا له باكووری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختدا 3 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوكات ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بیستراوه.
پۆلیسی سوید تا ئێستا زانیاریی زیاتری له باره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كان و جۆری برینه‌كانیان و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ڕاشیگه‌یاندووه، ناوچه‌ی ڕووداوه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ته‌قه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری ئۆریبرۆ له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته كراوه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ بریندار بوون.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه‌ی ڕێسبێرگسكا له ناوه‌ندیی شاری ئۆریبرۆ بۆ 11 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
له لای خۆیه‌وه، ئۆڵف كریسترسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قه‌كردنه خراپترینه له مێژووی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له وڵاته‌كه‌ی.