به بڕیاری ئهنجوومهنی وهزیران، ژن و مێرد له وهرگرتنی زهوی سوودمهند دهبن
بە بڕیارێکی نوێی ئەنجوومەنی وەزیران ئهو ژن و مێردانهی مەرجەکانی وەرگرتنی زەوییان تێدایە هەردووکیان دەبنە خاوەنی زەوی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەمە بەدوا زەوی بە شێوەی یەکسان بەسەر ئەو ئهو ژن و مێردانه دابەش دەکرێت کە هەردووکیان سوودمەند دەبوون لە وەرگرتنی زەوی.
سەربەست مەولوود گوتیشی: چەند سکاڵایەکمان بۆ هاتبوو ژمارەیەك لەو ئهو ژن و مێردانهی فەرمانبەرن و تەنیا یەکێکیان سوودمەند دەبوون لە وەرگرتنی زەوی، بەڵام دوای ئەو بڕیارە هەردووکیان سوودمەند دەبن.
باسی لەوەش کرد، بە گوێرەی ئەو بڕیارە زەوییەکی 200 مەتری دابەش دەکرێت هەر یەکە و 100مەتری بەناو دەکرێت، بەڵام ئەگەر هەر کام لەوان ڕەزامەندی لەسەر بوو بە ناوی یەکێک لەوان بێت، ئەوا بەڵگەنامەیەک لە شارەوانی پڕ دهکاتەوە.
سەربەست مەولوود ئاماژە بەوەش دەکات، بەگوێرەی بڕیاری پێشووتر کاتێک دوو هاوسەر مەرجەکانی وەرگرتنی زەوییان هەبوو، تەنیا یەکێک لەوان سوودمەند دەبوو.
دەربارەی ناوی نوێی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی ڕایگەیاند: کار لەسەر ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و خانەنشینان دەکەین، بۆیە پێشبینی دەکەین ناوی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە لە ئەنجوومەنی وەزیران واژۆی لەسەر بکرێت و بگەڕێتەوە.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.