ترەمپ: پوتن نیازی داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیای هەبوو، بەڵام نەمهێشت

سەرەڕای ناڕەزایەتیی ئەمەریکا بەرانبەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەڵام ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە: پوتن ئاشتی دەوێت. 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ABC ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: پوتن ئاشتی دەیەوێت بە کۆنترۆڵکردنی هەموو خاکی ئۆکرانیا، کۆتایی بە جەنگ بهێنێت ، بەڵام من ڕێگریم لەو کارەی کرد".

باسی لەوەش کرد، خەونی ڕاستەقینەی پوتن کۆنترۆڵکردنی هەموو ئۆکرانیا بوو، بەڵام بەهۆی منەوە ئەو کارەی نەکرد. 

لە پرسیاری ئەوەی ئایا متمانەت بە پوتن، هاوتاکەت هەیە، وەڵامی دایەوە "من 100% متمانەم بە کەس نییە".

بەپێی وتەی گوتەبێژی وەزارەتەکەی، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، دوێنێ سێشەممە، هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی کۆتایی بە نێوەندگیرییەکەی دەهێنێت، ئەگەر ڕووسیا و ئۆکرانیا "پێشنیاری کۆنکرێتی" بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان نەخەنەڕوو.

تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی: ئێستا لە قۆناغێکداین، هەردوولا دەبێت پێشنیازی کۆنکرێتی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیە. ئەگەر پێشکەوتن بەدەست نەهێنرێت، ئێمە هەنگاو دەنێین لە ڕۆڵی خۆمان وەک نێوەندگیری لەم پرۆسەیەدا. گوتیشی: لە کۆتاییدا ئەوە کاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپە کە بڕیار بدات ئایا بەردەوام بێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان یاخود نا.