کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا. هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە، 1-5-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی