خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس
وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوە دەدات، خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس.
چوارشەممە، 30-04-2025، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناوی وەزارەتی تەندروستی لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی "گینس" تۆمار کرا، دوای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە کاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا، تۆمارکردنەکە دوای بەشداریکردنییان بووە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی، لە ساڵی 2020، بە قردێلەیەک کە درێژییەکەی حەوت هەزار و 229 مەتر و 87 سانتیمەتر بووە.
وەزیری تەندروستی لەبارەی تۆمارە پێوانەییەکەوە باسی لەوەش کرد "ئێستا خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس."