سێ سەربازی سوپای عێراق کوژران

هێرشکراوەتە سەریان

K24- هەولێر:

لە هێرشێکی تیرۆرستیدا، سێ سەربازی عێراقی لە پارێزگای سەڵاحەدین و لە ناوچەی لە هێرشێکی داعشدا لە ناوچەی متێبیجە کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکردووە، سەربازەکان سەر بە فەوجی دوو، لیوای ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینن و هێرشەکەش لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چیای حەمرین، چوار چەکداری داعش کوژراون.

سۆمەریە نیوز