ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: باندێکی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە، کە بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەکی بیمۆڵەتییان پێ بووە.

چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە "باندێکی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد، لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوو تۆمەتباریان ئافرەتن و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، بە ناوەکانی (ش،ش،ع)، (ص،ع، ع)، (ي ، هـ ، ي)، (ر،ر،م)، ( د ، ر ،ف ) و (م ، ص ، ک)."

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستمان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ماریجوانە گرت، جگە لە دوو دەمانچەی بێمۆڵەت و یەک نارنجۆک.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەکات کە هەمیشە هاوکاریان دەکەن لە پێدانی زانیاری.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment