ئاگاداریەک لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێرەوە

لەبارەی بازاڕی میلی و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل

K24- هەولێر:

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لەبارەی کردنەوەی چەند شوێنێک لە رۆژانی هەینی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر، له‌ رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه‌ میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده‌، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئەم بڕیارە قایمقامیەتی هەولێریش لە درێژەی زیادکردنی رێکارەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ئێستا لە هەولێر رۆژ دوای رۆژ حاڵەتەکان لە زیادبووندایە