راوێژكارێك: میلیشیاكان دەستیانگرتووە بەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
توندوتیژی لە عێراقدا بەردەوامە

K24 - ھەولێر:
راوێژكاری ناوەندی عێراقی بۆ توێژینەوەی ستراتیجی، غازی فەیسەل، رایگەیاند، له بهغدا ملیشیاكان دهستیانگرتووه بهسهر فڕۆكهخانهدا و ئەوەی لە بەیرووتیش روویدا تاوانێكی گەورەیە دژ بە گەلی لوبنان وگشت وڵاتانی ناوچەكە.
غازی فهیسهڵ، تهقینهوهكهی بهیرووتی بەخاڵێكی گۆڕانكاری ریشەیی دانا بۆ ئەو كێشانەی لوبنان بە دەستییانەوە دەناڵێنێت لە سەرووی ھەموویانەوە گەندەڵی دارایی و سیاسی.
ههروهها ھەوڵهكانی حزبوڵڵا بۆ قۆرغكردنی دەسەڵاتیش بە رێگای ھاوپەیمانیی لەگەڵ ژمارەیەك لە حزبەكان و بەقاچاغبردنی سەدان ملیار دۆلار بۆ دەرەوەی لوبنان، به "گەورەترین بەڵگە" لهسهر خراپی رهوشی لوبنان وهسفكرد.
غازی فەیسەڵ گووتیشی: لوبنان لە وڵاتێكی خۆشگوزەرانەوە بووەتە وڵاتی قەیرانەكان. بەھۆی ھەژاری و نەبوونی، گەنجەكانی لە ھەر شەش خولەكدا، یەكێكیان خۆی دەكوژێت. ئەمەش لە ئەنجامی قەرز و گۆشەگیركردن و دوورخستنەوەی لوبنانه لە باوەشی عەرەبی و كۆمەڵگهی نێودەوڵەتی.
ھەروەھا گووتی: "دەسەڵات لە ناو دەوڵەتدا، خۆی كارەساتە. ئەجێندای حزبوڵڵا لە بەرژەوەندی ویلایەتی فەقیھە. لە زۆر وڵاتدا جێبەجێدەكرێت. ئەمە خۆی لەخۆیدا كارەساتە".
بەڕای ئەو دەبوایە حزبوڵڵا دەزگایەكی مەدەنی بێت، نەك شوێنگرەوە بێت بۆ سوپا.
ھەروەھا راوێژكاری ناوەندی عێراقی بۆ توێژینەوەی ستراتیجی گووتی: توندوتیژی لە عێراقدا بەردەوامە. میلیشیاكان دەستیانگرتووە بەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادا.
