ترەمپ وێنەیەکی خۆی بە جلی پاپا بڵاو کردەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی خۆی بە جلی پاپا بڵاو کردەوە، هیچ لێدوانێکیشی لەسەر ئەو وێنەیە نەداوە کە زۆرێک پێیان وایە بە زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت.

بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەی دۆناڵد ترەمپ، دەنگۆی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لای ئەوانەی ستایشی ترەمپیان دەکرد، هەندێکی دیکەش ڕەخنەیان لێگرت بەوەی وێنەی ڤاتیکان و کەسایەتی سەرۆکەکەی دەشێوێنێت.

هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەنووسیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا کە ئایا پێشبینی چییە بۆ پاپای نوێی ڤاتیکان، هەر بۆ خۆشیی بە ڕۆژنامەنووسەکەی گوت: حەزدەکەم ببم بە پاپا، ئەوە بژاردەی یەکەمی منە.

دوێنێ هەینی 2ـی ئایاری 2025، ڤاتیکان دووکەڵکێشێکی لەسەر بانی پەرستگای سیستین دانا بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەی 7 ی ئایاری کاردینالەکان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ.