ئەمەریکا... سزای 53 ساڵ بەسەر بکوژی منداڵێکی فەڵەستینیدا سەپێندرا

دادگایەک لە ویلایەتی ئیلینوێ، ڕۆژی هەینی سزای 53 ساڵ زیندانی بەسەر بکوژی منداڵێکی فەڵەستینی-ئەمەریکیدا سەپاند.

هەینی 2ـی ئایاری 2025، دادگایەکی ویلایەتی ئیلینوێ، سزای 53 ساڵ زیندانی بەسەر بکوژی منداڵێکی فەڵەستینی-ئەمەریکیدا سەپاند، کە تاوانەکە هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023 کرا.

جۆزێف چوبا 30 ساڵ بە تاوانی کوشتنی منداڵە شەش ساڵانەکە و 20 ساڵ بە تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتنی دایکی و سێ ساڵ بە هۆی تاوانی ڕەگەزپەرستییەوە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

جۆزێف چوبا، لە 14ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەچەقۆ هێرشی کردە سەر منداڵێکی فەڵەستینی بەناوی مەدیح فیومی و حەنان شاهینی دایکی کە تەمەنی 32 ساڵ بوو، دوای ئەوەی منداڵەکە بریندراکرا لە نەخۆشخانەیەکی نزیک شیکاگۆ گیانی سپارد.

پۆلیس دەڵێت، ئەو دوو قوربانییە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە کراوەتە ئامانج، چونکە موسڵمان بوون و بەهۆی بەردەوامی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکە 26 چەقۆی لێدراوە.

 دادگای ناوچەی ویل، لەمانگی شوباتی ڕابردوودا بەتۆمەتی کوشتنی پلە یەک و ڕق و کینە و ڕەگەزپەرستی، جۆزێف چوبای تەمەن 73 ساڵی دادگایی کرد.

جۆزێف چوبا کە لە دوای تاوانەکەوە دەستگیرکراوە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە ڕەتدەکاتەوە.

وێنەی منداڵە کوژراوەکە

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment