ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان دواخست

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارودۆخی سووریا و پێشهاته‌كانی غه‌ززه وایكردووه ناتانیاهۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان دوابخات.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، ماڵپه‌ڕی "وای نێت"ـی هه‌واڵی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان به‌هۆی بارودۆخی سووریا و پێشهاته‌كانی غه‌ززه‌وه دواخستووه.
ماڵپه‌ڕی "وای نێت" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كاتێكی دیكه‌ی بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ناتانیاهۆ دیاریی نه‌كردووه.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، نووسینگه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاگه‌یاند، توركیا ئاماده نییه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به ڕووی فڕۆكه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا واڵا بكات كه بڕیار وایه له ناتانیاهۆ له نێوان 7 بۆ 11ـی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئازه‌ربایجان بكات.
پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی، بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو، ناتانیاهۆ سەردانێکی فەرمی بۆ باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ئەنجام دەدات، لەوێدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی وڵاتەکە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئازەربایجان بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە. یەکەمیان؛ ڕازیکردنی باکۆ لە بەشداریکردن لە ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی. دووەمیشیان؛ لەبارەی گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا تایبەت بە پرسی سووریا.