کونسوڵی گشتیی قەتەر سەردانی کوردستان24ی کرد

حوسێن بن عەلی، کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی کۆمپانیای سوهەیل سات بۆ مانگی دەستکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئایاری 2025، سەردانی ناوەندی دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنیان کرد.

کونسوڵی گشتیی قەتەر و شاندی کۆمپانیای سوهەیل سات، لەلایەن ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی کوردستان24 پێشوازیان لێکرا و مەبەستی سەردانەکەش بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی کاری میدیایی نێوان کوردستان24 و کۆمپانیای سوهەیل ساتە.

کۆمپانیای سوهەیل سات بۆ مانگە دەستکردەکان لە ساڵی 2010 دامەزراوە و بنکەی سەرەکییەکەی لە دەوحەیە، ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە پەخش و وەشانی کەناڵە ئاسمانییەکان لە ئاستی جیهاندا.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل