لە لادێکانی سوەیدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکان سەریهەڵدا

سەرەڕای گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەی سویدا لە باشووری سووریا، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، شەوی یەکشەممە، لە سنووری گوندەکانی سەعلە و دارە لە لادێکانی سویدا پێکدادانێکی توند لە نێوان گرووپە چەکدارەکاندا سەریهەڵدا. 

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش دا کە ئەو گرووپانەی سویدا بە گولـلە هاوەن، شارۆچکەی دارەیان کردۆتە ئامانج و باسیان لەوەش کرد، بە دۆشکە و هاوەنی قورس پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان لە لادێکانی سویدە ڕووی داوە.

مستەفا بەکوور، پارێزگاری سویدا دووپاتی کردەوە ڕێککەوتنێک لە نێوان دەسەڵاتی فەرمی و شێخەکانی درووزدا کراوە و ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێت.

مستەفا بەکوور لە لێدوانەکانیدا بۆ ئەلعەرەبیە ڕایگەیاندووە "پۆلیس و کارمەندانی پێشووی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکە، لە هیچ پێشێلکارییەکدا تێوەنەگلاون و بەرپرسیار دەبن لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment